بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە فائق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد.
ئەنجوومەنی دادوەری لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : زیدان پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع ئەلسودانی كردووە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.