بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوكاریی ئەرێنی نێوان عێراق و سعودیە كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆماری لەراگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وراگەیاند : سەرۆك كۆماری ئەمڕۆ لە كۆشكی سەڵام لە بەغدا پێشوازی لە عەبدولعەزیز ئەلشەمری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق كرد ، كە بە بۆنەی دەستبەكاربوونی پۆستی سەرۆكی كۆمار پیرۆزبایی لێكرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە باڵیۆز دەربڕینی بۆ سەرۆك كۆماری ئەوە بوو كە هیوای سەركەوتنی خۆی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بە شێوەیەك دەربڕی كە خزمەت بە پتەوكردنی پەیوەندییەكان بكات لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
سەرۆك كۆماری بە پێی راگەیاندراوەكە جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە برایانە مێژووییەكان كردەوە كە عێراق و شانشینی سعوودیە بەیەكەوە دەبەستن، ئاماژەی بە گرنگی درێژەدان و بەهێزكردنی هاوكاریی ئەرێنی لە ئاستە جیاجیاكاندا كرد بۆ ئەوەی هەموو بوارەكان بگرێتەوە و بۆ خزمەت بە خواستەكانی ئەو دوو گەلە برایە بكەن.