بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا دووپاتیكردەوە،حكومەت ئاگاداری جددیەتی دۆسیەی وزە و چاكسازییەكەیە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە وەزارەت كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا لە سەرجەم پارێزگاكان دەكات.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد موسا لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا جەختی لەوە كردەوە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا، گرنگی كاركردن بۆ هەڵگرتنی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان دەدات و ئێمە لە هیچ كاردانەوەیەك بێبەری نین و هیچ بیانوویەكمان نییە جگە لە سەركەوتن.
وەزیرەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەولەویەت و گرنگیدانێكی زۆر بە مەلەفی كارەبا هەیە، كە تایبەتمەندییەكی حكومەتی هەیە، جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت ئاگاداری جددیەتی ئەم دۆسیە و چاكسازییەكەیە.
وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد : سەرنج دەخەینە سەر میحوەرە گرنگ و حوكمڕانی و سەرەكییەكان، هەروەها بەردەوام دەبین لەسەر پلانە كورت و مامناوەندەكانی وەزارەت، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا لە سەرجەم پارێزگاكان دەكات و ئەمە ئەركی ئێمەیە و ناوەكی كاری خزمەتگوزارییە.
ڕوونیشیكردەوە : پێویستمان بەو پاڵپشتییە هەیە كە حسابی بۆ دەكەین و دەستكەوتی زۆرمان دەستكەوتووە، وە وا لە هاووڵاتیان دەكەین هەست بەوە بكەن كە ئێمە بەند و هاوكارین، ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە پوەست بە هیچی تر نین جگە لە دۆسیەی هونەری خزمەتگوزاری.