بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری بازرگانی ئەسیر داود سەلمان ئەلغریری كارەكانی بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە كەلوپەلی كارتی بەشەخۆراكی دووپاتكردەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی ئەسیر داود سەلمان ئەلغریری بە فەرمی ئەركەكانی وەك وەزیری بازرگانی لە بارەگای وەزارەت و بە ئامادەبوونی وەزیری پێشوو عەلا ئەلجبووری وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەشكرد كە : وەزیری بازرگانی ئەسیر داود سەلمان ئەلغریری سوپاسی وەزیری پێشووی بازرگانی كرد. بۆ هەوڵەكانی لە ماوەی سەركردایەتیكردنی وەزارەتەكەدا، هاوكات قەڵغانی نایاب و داهێنەری پێشكەشكرد.
ئەلغریری جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی راگەیاندراوەی : كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی كردەیی سەبارەت بە بابەتەكانی كارتی بەشەخۆراكی و باشتركردنی كوالێتییەكەی بە شێوەیەك كە پاڵپشتی هاوڵاتیان لە گروپە هەژارەكان بەرزبكاتەوە وبەڵێنیدا بۆ جێبەجێكردنی هەموو مەرجەكانی مەنهەجی حكومەت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتی و پەرەپێدانی كارەكانی وەزارەت بۆ قۆناغی داهاتوو.