نەعیم ئەلعەبودی بە فەرمی جانتای وەزارەتی خوێندنی باڵای وەردەگرێت

ناوخۆ
  • 30-10-2022, 14:13
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەعیم ئەلعەبودی بە فەرمی ئەركەكانی لە نەبیل كازم عەبدولساحب سەرۆكی پێش خۆی وەرگرت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: مەراسیمی وەرگرتنی جانتای  وزاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.
    وەزیری خوێندنی باڵا لەمیانی دانیشتنی فەرمیدا كە لەگەڵ كارمەندانی میلاكی پێشكەوتووەكانی وەزارەت ئامادەی بوون، جەختیكردەوە: پەرۆشی خۆی بۆ هاوكاریكردنی سیستمی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانكۆكانی و كاركردن بەگوێرەی ئەو پرۆگرام و سیاسەتانەی كە مسۆگەری دابەشكردنیان دەكەن و بەرپرسیارێتی و ئەركەكان بە شێوەیەكی بیركراوە و پەرەپێدانی ڕۆحی كاری تیمی سەركەوتوو دەكەن.
    لە میانی وتارەكەیدا، ئەلعەبودی ووتی : گرنگی ڕێگاكانی یەكگرتن و بنیاتنانی ئەرێنی لەسەر ئەو پێوەرانەی بەدەست هاتوون لە وەزارەتی پەروەردە، كە تایبەتمەندە بە گرنگی ستراتیژی لە ڕووی پاڵپشتیكردنی كەرتی گشتی و تایبەت بە توانا و مرۆڤی لێهاتوو ز سەرچاوەكان و پێشكەشكردنی دیدگا و ڕاوێژكاری و چارەسەری زانستی لە بوارە جیاجیاكاندا، جەختی لەوە كردەوە :  كە لەم قۆناغەدا جگە لە سەركەوتن هیچ بژاردەیەك نییە و وە پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییەی كە هەموو عێراقییەكان ئاواتەخوازن.
    ئەلعەبودی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی نەبیل كازم عەبدولساحێب وەزیری پێشوو كرد بۆ هەوڵەكانی، هاوكات بەڕێزیان گەشبینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو وردبینییەی كە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم ئەلعەبودی نیشانی داوە بۆ بەڕێوەبردنی پەروەردەی زانكۆ دامەزراوە، پەرەپێدانی ئەركەكانی، و دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانی كەرتی گشتی و تایبەت كە خزمەت بە دەوڵەت و كۆمەڵگا دەكەن.