تەیف سامی ئەركەكانی وەرگرت وەك وەزیری دارایی دەستبەكار بوو

ناوخۆ
  • 30-10-2022, 13:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی لە ئەركەكانی دەستبەكاربوو وشوێنی هیام نیعمەت مەحمود وەزیری دارایی گرتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە  : مەراسیمەكانی ڕادەستكردن و وەرگرتنی ئەركە فەرمییەكانی وەزارەت، لەنێوان وەزیری پێشووی دارایی، هیام نعمەت مەحمود و وەزیری دارایی لە حكومەتی نوێ تەیف سامی.
    مەحمود هیوای خۆی بۆ وەزیر تەیف سامی دەربڕی بۆ سەركەوتن و پێشكەوتن لە ئەركە نوێیەكانی لە سەرۆكایەتی وەزارەتی دارایی، ئاماژەی بە ئەزموونی كەڵەكەبوو و كارامەیی بەرزی تەیف سامی كرد، كە شایستەی ئەوە دەكات سەركردایەتی وەزارەت بكات و بۆ داڕشتنی و بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی دەوڵەت بە پیشەیی و بەرپرسیارێتی بەرزەوە.
    لای خۆیەوە سامی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزیری پێشووی دارایی و ئامادەبووان كرد بۆ پیرۆزبایی لێكردن، جەختیشی كردەوە : بەرەوپێشبردنی كارەكانی وەزارەت لە هەموو ڕووەكانییەوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە كارەكە پێویستی بە هاودەنگیی هەموو كرێكارانی وەزارەت هەیە و بە گیانی یەك تیم كاربكات بۆ خزمەتكردنی خواستەكانی توێژ و چینەكانی كۆمەڵگەی عێراقی.