ئیڤان جابرۆ جانتای وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی وەردەگرێت

ناوخۆ
  • 30-10-2022, 13:41
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان جابرۆ پۆستی وزاری لە وەزیری پێشوو بە وەكالەت عوسمان ئەلغانمی وەرگرت.
    وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە: ئەمڕۆ وەزیر ئیڤان فائق جابرۆ جانتای وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی وەرگرتووە، بە جێگرتنەوەی وەزیری پێشوو بەوەكالەت عوسمان ئەلغانمی، دوای ئەوەی متمانەی بەدەستهێنا لە ئەنجومەنی نوێنەران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەراسیمی ڕادەستكردنەكە لە بارەگای وەزارەت لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی بریكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەت ئەنجامدرا.