ئیبراهیم نامس ئەلجبوری وەزیری پەروەردە بە فەرمی دەستبەكاربوو

ناوخۆ
  • 30-10-2022, 13:40
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئیبراهیم نامس ئەلجبوری وەزیری پەروەردە بە فەرمی ئەركەكانی لە عەلی حەمید ئەلدولەیمی سەرۆكی پێش خۆی وەرگرت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە  : وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامس ئەلجبوری بە فەرمی ئەركەكانی لە عەلی حەمید ئەلدولەیمی  وەزیری پێش خۆی وەرگرتووە، دوای ئەوەی سەركەوتنی بەدەستهێنا ومتمانەی پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی حكومەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی وەرگرت.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : لە مەراسیمەكانی وەرگرتن بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سكرتێر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە وەزارەتەكەدا بوون.
    ئەلدولەیمی پیرۆزبایی لە  وەزیری نوێ ئیبراهیم نامس ئەلجبوری لە وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی كرد، و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەم ئەركەدا لە خزمەت بەرژەوەندی گشتی و گەلی عێراقدا.
    وەزیری پەروەردە بەوەرگرتنی ئەركی جانتای بەرێوەبەری پەروەردە ڕایگەیاند كە  قۆناغی داهاتوو پێویستی بەدووبەندكردنی هەوڵەكان و كاركردن هەیە بۆبەرە وپێشبردنی واقیعی پەروەردە بەشێوەیە ە لەگەڵ میراتی زانستی عێراقدا بگونجێت، هەروەها دانانی ئەولەویاتەكان بە شێوەیەك كەبەشداربێت لە گەڕاندنەوەی ڕۆڵی سەركردایەتی پەروەردەیی عێراق لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەركەوتنی وەزارەتەكە بە هەوڵی هاوبەشی سەرجەم كادیرانی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم بازنەكانی پەروەردە بەدەست دێت، داوایكرد وەزارەت لە قۆناغی داهاتوودا گرنگییەكی تایبەتی حكومەت بدات بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرج و تەحەددییە گەورەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی لە وڵات.