وەزارەتی پەروەردە پلانەكانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی وازهێنان لە خوێندن ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-10-2022, 12:53
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پەروەردە پلانەكانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی وازهێنان لە خوێندن ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و ڕایگەیاندووە: وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی بەریتانیا كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی باڵای بەڕێوەبردن بۆ پرۆگرامی بنیاتنانی توانا لە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و نوێنەرانیان لە لیژنە لاوەكییەكان ئەنجامدا ، بە ئامادەبوونی فەلاح مەحمود ئەلقەیسی یاریدەدەری ئەمینداری كارگێڕی و عادل ناجح ئەلبەسیسی جێگری سكرتێری زانستی و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە.
    ئەلقەیسی ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی بەیاننامەكە بەرنامەی بنیاتنانی توانا لە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیدا زیاتر لە 10 هەزار قوتابخانەی لەخۆگرتبوو، جەختیشیكردەوە : كاركردن بۆ گشتاندنی ئەم ئەزموونە بۆ باقی قوتابخانەكانی عێراق دوای ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی لە پڕۆژەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد  : وەزارەتی پەروەردە پلانی داڕشتووە بۆ نەهێشتنی دیاردەی وازهێنان لە خوێندن و چارەسەركردنی ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی ئەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت زۆر كاری لەگەڵ پەرلەمانی عێراق كردووە بۆ دەركردنی یاسایەك كە بەپێی ئەو یاسایە خوێندكارانی قۆناغی سەرەتایی مانگانە بڕە پارەیەكی  پێبدرێت.
    لە كاتێكدا یاریدەدەری وەزیری زانستی لە وەزارەتی پەروەردە، عادل ناجیح ئەلبەسیسی جەختی لە سەركەوتنی وەزارەت لە پرسی (یەكخستنی پەروەردەیی) و جۆرە جیاوازەكانی پەروەردەی پەیوەست بە كەمئەندامی نەبینراو كردەوە.ئەوە بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوە و چاودێری پەروەردەیی خۆی گرتووەتە ئەستۆ.
    لە بەرامبەردا سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری پرۆگرامەكە لە هەرێمی كوردستان، بورهان عەبدوڵڵا، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو ئەنجامانەی لە بەرنامەی بنیاتنانی توانادا بەدەست هاتوون، بەو هیوایەی لە داهاتوودا خزمەتگوزاریی نوێی پەروەردەیی لە عێراق بە گشتی هەبێت.