عێراق ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌قدیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ده‌كات

سیاسی
  • 30-10-2022, 12:19
  • +A -A

    به‌غداـ INA 

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ دوولایه‌نه‌كه‌ی مه‌قدیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ كرد. 

     وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا ته‌قینه‌وه‌ دوولایه‌نه‌ی شاری مه‌قدیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ به‌توندی ئیدانه‌ وشه‌رمه‌زار ده‌كات كه‌باره‌گای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵایی سۆماڵ كردۆته‌ ئامانج وله‌ئه‌نجامدا ژماره‌ك كوژارو وبرینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌. 

     هه‌روه‌ها وتی" هه‌ڵوێستی عێراق ره‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆره‌ به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌روویی تیرۆر ده‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌عێراق توشی ته‌كفیر و توندوتیژی به‌هه‌موو شێوه‌كانی بویته‌وه‌‌، راگه‌یندراوه‌كه‌ جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ توندره‌وانه‌ی به‌رێگای فركه‌وه‌ كرده‌وه‌.