بهغداـ INA
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی ئهمڕۆ یهكشهممه، پێشوازی لەباڵیۆزی ئێران لەعێراق کرد
نوسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران لهراگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند"
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لەباڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەعێراق محەمەد کازم ئال سادق کرد. باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پیرۆزبایی سەرکردایەتی وڵاتەکەی بەبەڕێزیان گەیاند بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرک وکارەکانی و متمانە وەرگرتنی حکومەتەکەی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.
لەمیانەی دیدارێکدا پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی هاوسۆ و میکانیزمی بەهێزکردنیان وزیاتر گەشپێدانی هاوکاری ئالوگۆڕ لەسەر ئاست وبوارە جیاجیاکان خرانە بەر باس وگفتوگۆ.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی ئەم دواییە شاری شیرازی کرد، وجەختیشی لەسەر پشتگیری عێراق بەحکومەت وگەلەوە لەگەڵ قوربانیەکانی کردەوە.
هەروەها سودانی جەختی لەسەر گرنگی شەراکەت و کاری دووقۆڵی نێوان عێراق وئێرانی کردەوە، لەپێناو گەشەسەندی بەردەوام لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست وکارکردن بۆ بەرپاکردنی سەقامگیری بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە.