به‌غداـ INA
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، راگه‌یاند كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌روه‌ت وسامانی خۆی ئاشكرایی كردووه له‌دوایی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و متمانه‌وه‌رگرتنی كابینه‌كه‌ی.
فه‌رمانگه‌ی پارێزی لهدهستپاكی له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" ده‌سته‌كه فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت وسامانی تایبه‌ت به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه‌یه‌كه‌م به‌رپرسه له‌م كابینه‌یه سه‌روه‌ت وسامانی خۆی ئاشكرا ده‌كات له‌دوایی وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ته نوێیه‌كه راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی دستپاكی له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له‌رێكه‌وتنی وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان.
هه‌روه‌ها مادده‌ی (16/ یه‌ك/ ج) له‌یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره (30ی ساڵی 2011)ی هه‌مواركراو، هه‌ر یه‌ك له( سه‌رۆك و جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌مان پله‌یان هه‌یه) و پله‌به‌رزه‌كانی دیكه‌ی ناچار ده‌كات سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.