ساكۆ پیرۆزبایی لە عەبدولەتیف ڕەشید دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار

سیاسی
  • 30-10-2022, 10:58
  • +A -A

    بەغدا-    INA
    پاتریاتیك كاردیناڵ لویس ڕۆفایل ساكۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف ڕەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار.
    ساكۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وڕایگەیاندووە: خۆشحاڵم بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆك كۆماری عێراق و دڵخۆشم پیرۆزبایی لە فەخامەتی بەڕێزتان بكەمەوە، هیوای سەركەوتن وسەرفرازیت بۆ دەخوازم لە ئەركە نوێیەكەتان، بۆ چاكەی وڵات و هاوڵاتیان.