بەغداد/ INA
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی " محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق، و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئادای کارکردن، وەزارەت ڕێنمایی سەرجەم کۆمپانیا حکومییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای کردووە،کە بەرپرسیارن لە گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا ،و ئامادەکردنی بەرنامەیەکی چڕ بۆ چاککردنەوەی تۆرەکان پێش ساردی زستان.
وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەشکرد"وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بەخێرایی فریاگوزاری چاککردنەوەی وەرزی ئەنجامبدرێت، لەگۆرینی پارچەی یەدەگ ، هەروەها یەکەکان لە وێستگەی گەرمی و سوتەمەنی بە توانای تەواوەوە ئامادەبن بۆ وەرزی ساردی زستان.
وتیشی " وەزیر پێشنیاری کردووە بۆ کەرتی گواستنەوە هەموو کارەکانی پشکنینی گەرمی ئەنجامبدات، بە گۆڕینی هێڵەکانی گواستنەوە و ئامادەکردنی وێستگەکان و محاویلە سەرەکییەکان بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ رێگری لەھەر گرفتێک لە پێدانی کارەبا .
ھەروەک وتیشی " وەزیر ئاگادارییەکی ئاراستە کردوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، هاوکات داوای لە هاوڵاتیان کرد کە بەکارهێنانی سەلامەتی تۆڕی کارەبا لەبەرچاو بگرن و سەرپێچی و زیادەرۆیی نەکەن لەسەر هێڵەکان .
وتەبێژی وەزارەت ئەوەشی خستەروو کە " وەزیری کارەبا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژمارەی ھێڵی گەرمی لە ناوەندەکانی کۆنترۆڵ و ناوەندەکانی سکاڵای هاوڵاتیان هەبێت بۆ وەرگرتنی سکاڵا بە درێژایی ڕۆژ، و ھەروەھا پەیوەندی تەلەفۆنی تۆمار بکرێت و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان بەخێرایی بکرێت.