سودانی و ڕەشید جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی بەرنامەی حکومەت دەکەنەوە

سیاسی
  • 29-10-2022, 21:12
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئێوارەی شەممە"محەمەد شیاع سودانی" پێشوازی لە " لەتیف رەشید" سەرۆک کۆمار کرد ،تیایدا دواین دۆخی سیاسی و کارنامەی حکومەتی نوێ گفتوگۆیان لەسەرکراو ، جەخت لەسەر سەرخستنی کرایەوە.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانیش کە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)ھاتووە , ناوەرۆکی دانیشتنەکە خرایە روو کە تیایدا:- 
    ▪️ باسیان لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی کرد
     ▪️ گرنگی هەوڵەکان بۆ هاوئاهەنگی سەرجەم دام ودەزگاکانی دەوڵەت بۆ پێشخستنی چاکسازییەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابووری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان کە  شایستەبێت بۆ هاوڵاتیان جەختکرایەوە.