سودانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکات

سیاسی
  • 29-10-2022, 20:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە" محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ "ئیلینا ڕۆمانۆ سکی" باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایدا ھاتوە "ئەمرۆ " محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران پێشوازی لە" ئیلینا ڕۆمانۆسکی" باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کردوو ، بالیۆز پیرۆزبایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گەیاندە سەرۆک وەزیران بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکانی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە" ھەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییە گشتییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد، هەروەها بەگرینگی یەوە ڕێگاکانی پەرەپێدانیان بەپێی بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە .