بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوكاری نێوان عێراق و ئوردن كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە شا عەبدوڵای بن حسێن پاشای ئوردنەوە پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی لە خۆی كرد بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا تەئكید لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرایەوە.
بەپێی بەیاننامەیكە سودانیی جەختی لە بەردەوامی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ئوردن كردەوە بۆ بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵاتی برا و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، لەبەرامبەردا پاشای ئوردن جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق كردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەكی خۆی لەناوچەكەدا ببینێت.