سودانی و باڵیۆزی سعودیە تەئكید لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 29-10-2022, 19:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، جەختی لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و سعودیە كردەوە
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، پێشوازی لە باڵیۆزی سعودیە لە عێراق عەبدولعەزیز ئەلشەمەری كرد، و باڵیۆز بروسكەیەكی نوسراوی پیرۆزبایی پاشای سعودیە پاشا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود گەیاندە سەرۆك وەزیران بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەت و بەدەستهێنانی متمانە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
    بەپیچی بەیاننامەكە لەدیدارەكەدا جەختیسان لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەكانی پەرەپێدانیان لەئاست و بوارە جیاجیاكاندا كردەوە بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.