سودانی: وەزارەتی تەندروستی و كارەكانی پشتیوانی ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی دەبێت

سیاسی
  • 29-10-2022, 19:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە دووپاتیكردەوە: كە وەزارەتی تەندروستی و كارەكانی پشتیوانی ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی دەبێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەردانی بارەگای وەزارەتی تەندروستی كرد و دەستبەجێ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵا وەزیری تەندروستی و كادرە پێشكەوتووە ئیداری و تەكنیكییەكانی وەزارەت، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سودانی جەختی لەسەر پێویستیی بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی كردەوە كە لە ئەولەویەتدیە بۆ حكومەتی نوێ و بەرنامە وەزارییەكەی.
    بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: كە وەزارەت و كارەكانیشی پشتیوانی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەتی دەبێت و تیمێكی بەدواداچوونیش ئەركیان پێ‌ سپێردراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەكەمترین وردەكاری لەخزمەت و كاری ئیداری و تەكنیكی وەزارەتدا، ئاراستەكردنی پێویستی پەرەپێدانی كاری كلینیكە پزیشكییە بەناوبانگەكان و بنكە تەندروستییەكانی سەرانسەری عێراق و باشتركردنی ئەو خزمەتەی كە پێشكەشی هاووڵاتیان دەكەن.
    سودانی جەختیشی لە گرنگی خۆماڵیكردنی پیشەسازی دەرمانسازی كردەوە بەشێوەیەكی ناوخۆیی و پێویستی گرنگیدان بە چینە هەژارەكان و دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ ئەو كەسانەی داهاتیان سنووردارە.