هەولێر – INA
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند لە ماوەیەكی نزیگدا هەشت ناوەندی خوێندن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكەونە بواری خزمەتكردن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەچەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەك باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەكەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی نوێش لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دادەندرێت.
هەروەها ئاماژەیش بۆ ئەوە كراوە كە لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( ٣ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و ١ قوتابخانەی ٩ پۆلی ) و یەك ( ١ ) باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەكەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەكی دیكەی (١٢ ) پۆلی و قوتابخانەیەكی (٦ ) پۆلی لەكۆتاییەكانی قۆناغی كاركردنن و تەواو دەبن .
بەپێی راگەیندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە كە لە پارێزگای دهۆك بەردی بناغەی دوو ( ٢ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێت و لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەك ( ١ ) قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت و لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت (٧) قوتابخانەی نوێ دادەنرێت ، شەش ( ٦ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەك ( ١) قوتابخانەی ٩ پۆلی.