كەركوك دەست دەكات بە دروستكردنی پشتێنەی سەوز بۆ كەمكردنەوەی زریانی خۆڵ

ناوخۆ
  • 29-10-2022, 16:12
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی ئەلرەبحاوی
    ئەمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای كەركوك دەستپێشخەری دامەزراندنی پشتێنەی سەوز بۆ كەمكردنەوەی زریانی خۆڵبارین ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری شارەوانی قەزاكە ئەحمەد شەهاب حەمەد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: شارەوانی دەستیان بە هەڵمەتێك كردووە كە بریتییە لە زیادكردنی شوێنی سەوزایی لەناو سەنتەری قەزا و گەڕەكەكانی قەزای حەویجە، كە بریتییە لە چاندنی چەند جۆر نەمام بەپێی زانیارییەكان و دیدگایەك كە پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی هەموو بوارەكان بگرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە بریتییە لە چاندنی سێ هەزار نەمام لە سەنتەری قەزاكە بەتایبەتی لە ڕێگا سەرەكییەكان و دوورگەی ناوەڕاست و لاوەكی، جگە لە چاندنی لایەنەكانی پڕۆژەی ئاوەكە، هەروەها هەندێك گەڕەكی نیشتەجێبوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ڕێكارانە لە چوارچێوەی ڕاستەوخۆی پشتێنەی سەوز لە پارێزگای كەركوك دێت، بۆ كەمكردنەوەی ئەو زریانە خۆڵ و خۆڵانەی كە وڵات لە وەرزی هاوینی ڕابردوودا شاهیدی بووە، ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆژەی دیكەش هەن كە دوای ڕەزامەندی لە كەركووك دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە و یاسای ئاسایشی خۆراك بۆ پارێزگای كەركوك.