شمری جومگەكانی ناوخۆ ئاراستە دەكات بۆ هاوكاری هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان

ناوخۆ
  • 29-10-2022, 15:14
  • +A -A

    بەغدا –  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر ئەلشمەری ڕێنمایی بۆ سەرجەم جومگەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەركرد سەبارەت بە بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و ڕۆیشتنی هاتوچۆ لە شەقامەكاندا.
    ئەلشمەری لە وتارێكدا لەكاتی سەرۆكایەتیكردنی كۆنفرانسێكی فراوانكراو لەگەڵ سەركردەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی پارێزگاكان  كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە : كە پێویستە هەموو جومگەكان هاوكار بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و جەختیكردەوە : پێویستی ڕێكخستنی كۆبوونەوەی هەفتانە بۆ كەسوكاری شەهیدان و برینداران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵسەنگاندن بۆ دەوامی ئەفسەران لە وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت، جگە لەوەی ماوەی دوو مانگ دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای دەزگا و بەڕێوەبەرایەتیەكان و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەكات كار لەسەر دابینكردنی نەرمی لەسەر بكات و شەقام و نەبەستنی ڕێگاكان بۆ كاروانە سەربازییەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە : پێویستە بنكەكانی پۆلیس بۆ تەواوكردنی دۆسیە دواكەتووەكان راپەڕێنن.