وه زيری بەرگری پابەت محمد سەعید بە فەرمی دەستبەكاربوو

ناوخۆ
  • 29-10-2022, 15:12
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند كە وەزیری دەست بەكاربووە نوێكەی سابت محەمەد سەعید ئەلعەباسی ئەركی پۆستەكەی لە بارەگای وەزارەتەكەی گرتۆتە ئەستۆ.
    وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : مەراسیمێك لە بارەگای وەزارەتی بەرگری بەڕێوەچوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن وەزیر سابت محەمەد سەعید ئەلعەباسی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەركان  لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا و ئەمینداری گشتی و ئەمین نهێنی گشتی و سەركردە باڵاكان و ئەفسەرانی وەزارەت.
    وەزیری بەرگری جەختیشی لەوە كردەوە :  كە وەزارەتی بەرگری یەكێكە لە وەزارەتە گرنگەكانی سەروەری و بەرپرسیارێتییەكی گەورەی لە ئەستۆدایە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و گەلەكەی لە هەر دەستدرێژییەك.
    ناوبراو ستایشی ڕۆڵی قارەمانی سوپای عێراق و هێزە چەكدارەكانی عێراقی لە تێكشكاندنی تیرۆر و بەدەستهێنانی سەركەوتن بەسەر باندە تیرۆریستییەكانی داعش كرد، جەختیشیكردەوە : هەوڵدان لە ماوەی گرتنەبەری ئەركی بەڕێوەبردنی ئەم دامەزراوە دێرینە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەت بە عێراق و گەلە بەڕێزەكەی بكەن.