ساکۆ پیرۆزبایی لەسودانی دەکات

سیاسی
  • 29-10-2022, 13:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پاتڕیارک کاردینال لویس ڕۆفائیل ساکۆ ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونیەوە.
    ساکۆ لە بروسکەیەدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی: پرۆزباییتان لێدەکەم  بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق.
    وتیشی هیوادارم کەپابەندبن بە بەرنامەی حکومیەوە، ئایینیش بالەدڵی باوەڕداراندا بمێنێت ولە ماڵەکانی خودا گوزارشتی لێبکرێت وبۆ بوغزو کینە وگەندەڵی بەکانەهێنرێت.
    هەروەها ساکو لە بروسکەکەدا وتی: گەر ئەم بەرنامەحکومیە جێبەجێبکرێت ئەوا پێشڤەچونێکی مەزن  لە سەرئاستی ئابووری و خزمەتگوزاری و فێرخوازی و تەندروستی لەعێڕاقدا بەرپا دەکات.