بەغداد/ INA
جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فواد حسین لەگەڵ هاوتا جەزائیریەکەی رمتان عمامڕە باسیان لەپەیوەندی دووقۆڵیەکان کرد.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران فوادحسین ئەمڕۆ چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی جەزائیر ڕمتان عمامڕە لەپەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی خولی 31 کەلەجەزائیر بەڕێوەدەچێت.
وتیشی کە حسین لەگەڵ عمامڕە باسیان لە بابەتە دووقۆڵیەکان کرد و جەختیش کرایەوەسەر کۆششەکانی عێڕاق بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتی جەزائیر لەهەموو ڕوویەکی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابووریەوە.
هەروەها حسین جەختیکردەوەلەوەی کەعێڕاق وڵاتی جەزائیر بە وڵاتێکی گرنگی ڕۆژاوای عەرەبی هەژماردەکات، کەپێویستە هەماهەنگی لەنێوان هەردوولاداهەبێت لەهەموو ڕوویەکەوە بەتایبەتی دۆزی فەلەستین، هەروەها حسین داوایکرد کە لێژنەی عێڕاقی جەزائیری لە بەغدا کۆببێتەوە و دەروازەکانی پەیوەندیەکی توندوتۆڵ واڵابکات.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی جەزائیر پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەکرد بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و جەختیشی کردەوەلەسەر ئەوەی کە جەزائیر ئامادەیە لەهەمووبوارەکانی ڕۆشنبیری وسیاسی و ئەمنیەوە هاوکاری عێڕاق بکات.