بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە چەند فەرمانێکی دەربارەی پسولەی خۆراک دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شهممه، دیدارێکی ئەنجامدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئەسیر داوود الغریری، لەمیانەی دیدارەکەدا پلانەکانی وەزارەت خرانە بەرباس ولێکۆڵینەوە بەتایبەتی وردەکاریەکانی پسولەی خۆراک.
سودانی جەختیکردەوەلەوەی کە حکومەتەکەی گرنگیەکی زۆربە لایەنی خۆراکی دەدات، هەروەها فەرمانی دا بەوەی کە پێویستە بەشەکانی پسولەی خۆراک باشتربکرێن و خزمەتی هەژاران و نەدارانیان پێبکرێت.