گوترێس پیرۆزبایی لە سودانی دەکات، پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریکردنی عێراق دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 28-10-2022, 19:21
  • +A -A

    بەغداد _INA 
    ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمرۆ ڕۆژی هەینی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی متمانەپێهێنانی حکومەتەکەی لە پەرلەمان و جەختیشی لەسەر پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ پشتگیریکردنی عێراق.
    لەبەیاننامەیەکدا کە گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە ڕایگەیاند" ئەمینداری گشتی پێشوازی لەپێکهێنانی حکومەتی نوێ لەعیراق دەکات بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران،ستایشی دەستنیشانکردنی ئەو  3 ژن بۆ ئەو 21 پۆستە وەزارییەی کرد کە پڕکراونەتەوە  هیوای خواست کە دوو پۆستی وەزاری ماون بە خێرایی پڕ بکرێنەوە".
    وتەبێژەکە ئەوەشی وت: "گوترێس هانی حکومەتی نوێ دەدات کە داواکارییە لەمێژینەکانی خەڵکی عێراق بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە و داهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات و جەختیشی کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی عێراق.