وەزیری دەرەوە گەیشتە جەزائیر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری

سیاسی
  • 28-10-2022, 19:13
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    فواد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی گەیشتنە جەزائیر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری.
    وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " حوسێن گەیشتەفڕۆکەخانەی حواری بۆمێدیەین لەجەزائیر بە سەرۆکایەتی وەفدێکی دبلۆماسی بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی لەدانیشتنی 159یەمینی خۆیدا لەسەر ئاستی وەزاری لەلایەن نوێنەری تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری گەلی جەزائیر نورالدین عەوامەوە پێشوازی لێکرا.
    ئەوەشی وت" وەزیر لە پەراوێزی کۆبوونەوە خشتەکراوەکاندا چاوی بە ژمارەیەک لە هاوتا عەرەبەکانی دەکەوێت و ئومێدیش وایە ئەم دانیشتنەی ئێستا چەند کێشەیەکی ناو کارنامەکە تاوتوێ بکات، لەوانەشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی".