جێنشینی سعودیه‌ پیرۆزبایی له‌سودانی ده‌كات

سیاسی
  • 28-10-2022, 10:55
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی برۆسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی     له‌جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، سه‌رۆك وه‌زیران میر محه‌مه‌د سه‌لمان پێگه‌یشت، به‌بۆنه‌ی متمانه‌ وه‌رگرتنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌. 

    محه‌مه‌د سه‌لمان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵێ سعودیه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ وئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" به‌بۆنه‌ی پێدانی متمانه‌ به‌حكومه‌ته‌كه‌تان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، گه‌مترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م وهیوای سه‌ركه‌وتن بۆتان ده‌خوازم، هه‌روه‌ها هیوای پێشكه‌وتنی زیاتر و خۆشگوزه‌رانیش بۆ گه‌لی عێراقیان ده‌خوازم‌.