به‌غدا ـ INA
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالكی دوێنی شه‌و برۆسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی وئه‌ندامانی كابینه‌ی ویزاری كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
مالكی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی به‌ده‌ستی گه‌یشتووه راگه‌یاند" گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ده‌ربرین له‌متمانه‌ی گه‌لی عێراق ده‌كات به‌ئێوه، هیوادارم هه‌وڵه‌كانتان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی عێراق بێت له‌پرۆسه‌ی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌رجه‌سته‌كردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری هه‌ژاری و قه‌یرانی نیشته‌جێ و ئاو و باشتركردنی باری بژێوی ژیان.
هه‌روه‌ها وتی" هیواخوازین له‌ئێوه وبه‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌موو وڵات به‌هێزتر بكه‌ن و رووبه‌روویی هه‌موو ده‌ركه‌وتوان له‌یاسا و سیسته‌م ببنه‌وه و ئارامی هاوڵاتیان بپارێزن له‌ده‌ستدرێژی تیرۆر و چه‌ته‌كان".
مالكی راگه‌یاند" ئاواته‌خوازین كه‌كار له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵبه‌ند و هێزه نیشتیمانیه‌كان بكه‌ین كه‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رهه‌مداربوو و حكومه‌تی ئێوه به‌دوایی خۆیدا هێنا، بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت كه‌له‌ده‌ستی داوه و هیوای گه‌لی عێراق له‌دابینكردنی ژیانێكی ئازاد و خۆشگوزه‌ران جێبه‌جێ بكه‌ین".