شێخ خه‌زعه‌لی پیرۆزبایی له‌سودانی ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌ركی حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌

سیاسی
  • 28-10-2022, 10:18
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA
    سكرتێری گشتی بزاڤی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق شیخ قه‌یس خه‌زعه‌لی پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد به‌بۆنه‌ی متمانه‌ وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌. 
    شێخ خه‌زعه‌لی له‌تویتێكدا وتی" به‌هاوكاری خوای گه‌وره‌ له‌م شه‌وه‌ پیرۆزه‌ نوینه‌رانی گه‌ل له‌ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران متمانه‌یان به‌حكومه‌تی نوێیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی. هه‌روه‌ها وتی" پیرۆزبایی له‌گه‌لی عێراق و برایی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی و خوشك وبرایانی به‌ڕێزی وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ین وهیوای سه‌ركه‌وتن بۆیان ده‌خوازین.