كازمی: ئه‌مانه‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ستی سودانی ده‌ده‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و و تیمه‌كه‌ی ده‌خوازین

سیاسی
  • 28-10-2022, 10:10
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA  

    سه‌رۆك وه‌زیران پێشوو مسته‌فا كازمی دوێنی پێنچ شه‌ممه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌به‌رپرسیاری ماوه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرت و پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد به‌بۆنه‌ی متمانه‌ وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌.  

    كازمی له‌تویتێكدا وتی" به‌رپرسیاریمان هه‌ڵگرت و ئه‌ركه‌ نیشتیمانیه‌كه‌مان به‌جێ گه‌یاند. " ئه‌مانه‌ته‌كه‌ش ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆك محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌ده‌ین".
    هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی" هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و و تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌خوازین".