INA" ده‌قی په‌یڤی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌كاتی وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانبڵاو ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 28-10-2022, 09:58
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    "وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌دانیشتنی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران"


    بسم الله الرحمن الرحيم

    قال الله تعالى في محكم كتابه الكريم

    قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةًٍ

    "صدق الله العلي للعظيم"

    خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ده‌فه‌مووێت:" ئه‌وه‌ی خوای پێداوم له‌موڵك و توانا باشتره‌ بۆیه‌ به‌هێزه‌وه‌ هاوكارم بن". 


    "به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان" 

     به‌ڕیز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 

    به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری 

     به‌ڕێز سه‌رۆكی دادگای ئیتیحادی 

     به‌ڕێزان نوێنه‌رانی گه‌ل. 

    خوشك وبرایانی ئاماده‌بوویی به‌ڕیز

    سڵاوی خوای گه‌وره‌ ودڵۆڤانتان لێ بێت



    جێگای شه‌رفه‌مه‌ندی ئیمه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ماڵی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی ئاماده‌بم، به‌پێی مادده‌ی هه‌فتا وشه‌شی – چواره‌می ده‌ستووری عێراقی، به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و كابینه‌ی حكومی پێش كێش بكه‌م، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بروای نوێنه‌رانی گه‌ل بده‌ست بێنین و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێش له‌بواره‌كانی جێبه‌جێكردنی بكه‌ینه‌وه‌. 

     تیمی ویزاری ئێمه‌ به‌رپرسیاری خۆی هه‌ڵده‌گرێت له‌م قوناغه‌دا كه‌جیهان گۆرانكاری و ململانێی سیاسی و ئابووری گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت، كه ‌ڕكمانی" ته‌حه‌دی" نوێ بۆ وڵاته‌كه‌مان زیاد ده‌كات كه‌خۆی له‌به‌ر قه‌یرانه‌ له‌سه‌ر یه‌ك كه‌له‌كه‌بووه‌كان ده‌ناڵێت كه‌كاریگه‌ریه‌كی  زیاتری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی وژینگه‌یی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ سۆز وپه‌یمانێكی راست ودروست به‌گه‌له‌ مه‌زنه‌كه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین كه‌هه‌موو هه‌وڵه‌كی خۆمان به‌گه‌ردێخین له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ڵگرتنی ئه‌م كاریگه‌ریه ‌له‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌گیانێك كه‌شایسته‌ی ئازایه‌تی عێراقییه‌كان و مه‌ردایه‌تی عێراق و مێژوویه‌كه‌ی بێت كه‌ رێخۆشكه‌ری شارستانیه‌ت بووه‌ بۆ هه‌موو جیهان. 

     خوشك و.. برایانم  

      سه‌ركه‌تنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تمان په‌یوه‌سته‌ به‌بروابوونی ئێمه‌ كه‌عیراقییه‌كان به‌جیاوازی بیروباوه‌ر و ئاراسته‌كانیه‌وه‌، هه‌موویان كوڕی به‌ڕێزی عێراقی خۆشه‌ویستمانن، كۆبوونه‌وه‌یان له‌ده‌روبه‌ری ئێمه‌ ، ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی بنه‌مایی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی داهاتووی ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ گه‌ڵ و كرانه‌وه‌ به‌روویی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان، ئه‌وجا چ ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌حكومه‌ت یان به‌شداریان نه‌كردووه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هاوكاریه‌كی تۆكمه‌ له‌نێوان ئێوه‌ و تیمی ویزاری ئێمه‌ كه ئه‌و ‌رۆڵه‌ ته‌شریعی و چاودێریه‌ی گه‌ره‌نتی بكات كه شایسته‌ی ‌گه‌له‌كه‌مان بێت كه‌له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ئێمه‌ ئه‌مانه‌تی نوێنه‌راتیكردنی مان هه‌ڵگرتووه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ هاوكاری بین له‌پێشخستنی كار و كاریگه‌ریه‌كانی ده‌سته‌كانی ده‌وڵه‌ت وبه‌هێزكردنی تواناكانی رۆژنامه‌گه‌ری نیشتیمانی ئازاد بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ببێنێت. 

       حكومه‌تی ئێمه‌ رژده‌ له‌سه‌ر زیادكرنی توانا وكاریگه‌ریه‌كانی حكومه‌ته‌ ناوخۆییه‌كان،  هه‌روه‌كو له‌سیسته‌مه‌كانی ئیتیحادی دا هاتووه‌ له‌جیهان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌ویش به‌ڕێگای شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر ماف و ئه‌ركه‌كان و دابینكردن و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا هه‌روه‌كو له‌ده‌ستووردا هاتووه‌. 

     په‌تای گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومه‌كانی ژیانی گرتوته‌وه‌، له‌په‌تایی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره‌ و هۆكاره‌نیش بوونی ژماره‌یه‌ك له‌قه‌یرانه‌ ئابووریه‌كان و ڵاوازكردنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان بووه‌، بۆیه‌ به‌رنامه‌ی ئێمه‌ سیاسه‌ت و رێكاره‌كانی توند و جۆرا جۆر وله‌سه‌ر ئاستی جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت بۆ بووره‌بووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌. 

     به‌رێوه‌بردنی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی راست و پاكی، له‌ بنه‌ما  سه‌ره‌كه‌كانی كاری حكومه‌تی داهاتوویه‌، ئێمه‌ رژدین له‌سه‌ر بیناكردنی ئابووریه‌كی به‌هێزی عێراقی كه‌توانای گۆرانكاری جۆری له‌خزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌بێت و ده‌رفه‌تی زۆری كار و ده‌رگا به‌روویی وه‌به‌رهێنان بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كارده‌كات له‌سه‌ر به‌هێزكردن وباشتركردنی بنه‌ماكانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهان، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتنی ئالوگۆڕ بۆ سه‌روه‌ری. 

     تیمی ویزاریمان كۆمه‌ڵێك له‌بنه‌ماكان جێبه‌جێ ده‌كات بۆ كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی ئابووریه‌كی هاوچه‌رخ كه‌له‌ئێستا وله‌ئاینده‌دا خزمه‌ت به‌عێراقییه‌كان بكات. كه‌بریتین له‌: 

     1ــ راگرتنی ئه‌و ره‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ی كه‌كه‌رته‌ جیاجیاكانی گرتوته‌وه‌.  

    2ـ  پاڵپشتیكردن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كان و پرۆژه‌ نوێیه‌كان، كه‌راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌پێش كێشیان ده‌كرێت هه‌یه‌.    

    3ـ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و هاوكاریكردنی كه‌مده‌رامه‌ته‌كان. 

    4ـ گۆرانكاری به‌قوناغ له‌ئابووریه‌كی پشت به‌ستوو به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ به‌رێگای نوێكردنه‌وه‌ی كاری ئابووری له‌چوار چێوه‌ی چاودێری حكومه‌ت بۆ بزوێنه‌ری ئابووری كه‌پشت به‌وه‌به‌رهێنان و داهێنانی تواناكانی گه‌نجه‌كان ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها به‌ئه‌كتیڤكردن و دورستكردنی كۆمپانیا بچووك و ناوه‌نده‌كان له بواری ‌كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و خزمه‌تگوزاری ژینگه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاره‌ها ده‌رفه‌تی كار به‌ده‌وڵه‌ت بدات و گه‌شه‌ به‌وه‌ربه‌هێنانی ناوخۆیی و جیهانیش بكات. 

    5ـ دروستكردنی گۆرانكاریه‌كی جۆری له‌شاره‌زایی و سه‌روماڵی مرۆیی و تواناكانی ده‌زگاكان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاستی گۆرانكاریه‌ زۆره‌كانی  ته‌كنۆلۆژیا بگه‌ین له‌هه‌موو بواره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئابووری و وزه‌ و ژینگه‌

    6ـ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا بۆ په‌سه‌ندكردن و پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به‌وه‌ربه‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ئابووری هاوچه‌رخ گونجاو بێت

    7ـ  سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌جیهان كه‌به‌هه‌مان ره‌وشی عێراقدا تێپه‌ریون.      

    نه‌وه‌كانی گه‌لی عێراقی خۆشه‌ویست.. له‌به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانتان پێتان ده‌ڵێم.


    خوای گه‌وره‌ سامانێكی زۆری به‌عێراقی به‌خشیوه‌، گرنگترینیان وزه‌ی مرۆیی داهێنه‌رو ئازایانه‌‌یه‌، كه‌شارستانیه‌ته‌كان له‌وڵاتی ئێمه‌ زیاتر له‌هه‌موو وڵاتێكی تری جیهان بنیاتیان ناوه‌،  هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌ستپێكردنه‌ به‌وه‌به‌رهێنانی ئه‌م وزه‌یه‌ و پێشخستنی، چونكه‌ وه‌كو نه‌وت نییه‌، به‌تایبه‌تی رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی عێراق گه‌نجه‌ كه‌شایسته‌ن رۆڵێان هه‌بێت له‌بیناكردنی وڵات و سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایه‌كانینان.

     یه‌كه‌مین به‌رنامه‌كه‌مان بایه‌خدانه‌ به‌گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانه‌ بۆ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان له‌دوای ته‌واوكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی گه‌راندنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بایه‌خ به‌مافی مرۆڤ و پێگه‌یاندنی ئافره‌تانیش ده‌ده‌م. 


    حكومه‌ته‌كه‌مان ئه‌ركی چاودێری پێویست و پشتگیری ته‌واو بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان وهێزه‌ ئه‌منییه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌بێت به‌هه‌موو ناوه‌كانیه‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌وان گه‌ره‌نتی ئاشتی ناوخۆیی و ئارامی وڵات و جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسان. 

    حكومه‌ته‌كه‌مان بروای وایه‌ كه‌پێگه‌ی ستراتیژی و پێگه‌ی هه‌رێمایه‌تی عێراق و كاریگه‌ری ئابووریه‌كه‌ی له‌جیهان، مافی ئه‌وه‌ی پێده‌دات كه‌رۆڵێكی گه‌وره‌ بگرێت وده‌ربرین له‌پێگه‌ی خۆی بكات و باشترین په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئالوگۆڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عه‌ره‌بی و دۆستی هه‌بێت.   

    سوپاسی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌كه‌م و سۆز وپه‌یمان به‌گه‌لی مه‌زنی عێراق ده‌ده‌م، له‌سه‌روویی هه‌مووان مه‌رجی باڵای ره‌شید، وپه‌یمانیان پێده‌ده‌م كه‌هاوكاری گه‌لی عێراق بم له‌هه‌ر شوێنێكی عێراقی خۆشه‌ویستمان.  

    سه‌ركه‌وتن له‌لایی خوایه‌وه‌یه‌.