لیژنەی پێداچوونەوە بە كارنامەی وەزاری راپۆرتەكەی تەواو كرد و بڕیار دەدات پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكات

سیاسی
  • 27-10-2022, 22:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی تایبەتییەكەی پەرلەمان تەواوكردنی كارەكانی پێداچوونەوە بە كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقیان ڕاگەیاند، دواتریش بە ڕاپۆرتێك دەخرێتە بەردەست پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكەی ئەمشەودا دەنگی لەسەر بدرێ.
    نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا بڵاوی كردەوە: بە سەرۆكایەتی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو لیژنە تایبەتەی بەپێی فەرمانی پەرلەمانی(176) و لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن و ئەندامێتی (راوێژكاری كاروباری یاسادانان، بەرێوبەری گشتی یاسایی، بەرێوبەری گشتی كاروباری پەرلەمانی) پێكهێنرا، كەمێك لەمەوبەر كارەكانی تەواو كرد.
    هەروەها بڵاویشی كردەوە: لە كۆبونەوەكەی كەمێك پێش ئێستای لیژنە تایبەتەكەی پەرلەمان پێداچوونەوە بە كارنامەی حكوومەت كرا كە لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوەوە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرابوو.
    ئاماژەی بەوەش دا كە راپۆرتێك لەسەر كارنامەكە ئامادەكراوە و تێیدا تێبینییەكانی لیژنەكە تۆمار كراوە، تێبینییەكانیش بەرز دەكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەم پەرلەمانتاران لە دانیشتنی دەنگدانی ئەمشەوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.