بەغدا -INA
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سودانی كرد، دوای ئەوەی كابینەكەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران پێدرا .
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراویدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە : لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەسعود بارزانی وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی تازەی عێراق كرد و، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كردەوە