هه‌ولێر ـ INA
لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی متمانهوهی وه‌رگرتنی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی" نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌كردووه وتێدا هاتووه" بە بۆنەی پەسەندکردنی کارنامە و متمانەبەخشین بە کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه‌وه، بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە گرنگە لە هەموو عێراقییه‌کان دەکەین.
پیرۆزبایی تایبەتیمان بۆ سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سوودانی و ئەندامانی کابینەکهی لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هه‌موویان لە ئەرکهکهیاندا.
هیوادارین ئەم هەنگاوە ئومێدبەخشە، سەرەتای کۆتاییی مەینەتییەکانی خەڵکی عێراق و ده‌سپێکێکی نوێ بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشه و قەیرانەکان، گەشەی ئابووری، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری، سەقامگیری و ئاسایش، ڕاستەڕێبوونەوەی پرۆسەی سیاسی، چارەسەری دەستورییانەی کێشەکانی هەولێر – به‌غدا و گەڕانەوەی متمانەی گەل بە دامەزراوەکان و ئاوەڕدانەوەی جددی حکوومەت لە داخوازییە ڕەواکانی هاووڵاتیان.
بەم بۆنەیەوە پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی کارنامە و هێنانەدی بەڵێنەکانی حکوومەتی نوێ ڕادەگەیەنین. وەک هەمیشە ئامادەییی خۆمان بۆ چارەی هەموو گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووردا دووپات دەکەینەوە.
جارێکی دیکەش جەخت لەو ڕاستییە دەکەینەوە کە چارەی گرفت و کێشە جۆراوجۆرەکانی عێراق و تێپەڕاندنی سەختییەکانی قۆناغەکە، ئەرک و بەرپرسییاریهتیی هاوبەشی هەموو لایەکمانە، بەرژەوەندیی عێراقییه‌کان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لێمان دەخوازێ هەمووان لە ئاستی ئەو بەرپرسییارییهتییەدا بین.