بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد کە هاوکاری حکوومەتی نوێ بکەن بۆ بەدیهێنانی بەرنامەکەی.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاندووە، "مەندەلاوی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و کابینەکەی، بۆ بەدەستهێنانی متمانە نوێنەرانی گەلی عێراق كرد
بەپێی ڕاگەیندراوەكە، مەندەلاوی داوای لە حکومەت کردووە “بە شێوەیەکی هەمەلایەنە پابەند بێت بە هەموو ئەو شتانەی کە لە كارنامەی وەزاریدا هاتووە، کار بۆ پێشکەشکردنی ئەو چاکسازی و خزمەتگوزارییانە بکات کە خەڵک چاوەڕێی دەکات، هەروەها ئەو هەڵانەی حکومەتەکانی پێشوو دووبارە نەکەنەوە”.
”، جەختی لەسەر "پێویستی پاراستنی هاوکاری لە نێوان کاری دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا کردەوە بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی ئاواتەکانی خەڵک بكات".
داواشی له هه‌موو هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان كرد "هه‌وڵه‌كان وه‌ربگرن و هاوكار بن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ بۆ زاڵبوون به سه‌ختییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی به‌رنامه تهواوكهی، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی لایه‌نی خزمه‌تگوزاری كه راستەوخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تاكی عێراقی هه‌یه".