بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالینا رۆمانسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سودانی كرد، دوای ئەوەی خۆی و تیمە وەزاریەكەی و كارنامەی حكومەتەكەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێنا.
رۆمانسكی لە تویتێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە بڵاو كردەوە، رایگەیاند: "ئێمە چاوەڕێی كاركردن لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق دەكەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە هاوبەشەكانمان لەم قۆناغە گرنگەدا بۆ عێراق و گەلەكەی".
ئاماژەی بەوەشكردووە: شەراكەتییەكەمان بنەڕەتی لە خواستی یەكتردا هەیە بۆ بینینی عێراقێكی دیموكراسی و سەروەری و ئاسایش و سەقامگیر.