عەبادی دوای دەنگدانی كابینەی حكومەت: نابێت هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە بكرێنەوە

سیاسی
  • 27-10-2022, 21:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر پیرۆزبایی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كرد.
    عەبادی لە تویتێكدا کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە ڕایگەیاند هیوای خۆی دەربڕیوە كە "حكومەتی نوێ لە خزمەتكردنی خەڵك و پاراستنی سامان و بەرژەوەندییەكانی وڵاتدا سەركەوتوو بێت"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "سەركەوتنی بەرژەوەندییەكی نیشتمانییە".
    عەبادی داوای لە "ئەو هێزانەی كە حكومەت پێكدەهێنن، لە ئاست بەرپرسیارێتییەكانیاندا بژین بۆ سەركەوتنی حكومەت، هەروەها هەڵەكانی ڕابردوو دووبارەنەكەنەوە".