گرنگترین وته‌كانی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران

سیاسی
  • 27-10-2022, 20:18
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی گرنگترین وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی كه‌پێش ماوه‌یه‌كی كورت له‌به‌رامبه‌را په‌رله‌مانتاری پێش كێش كرده‌ بڵاده‌كاته‌وه‌:

     جێگای شه‌رفه‌مه‌ندی ئێمه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ماڵی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی ئاماده‌بم، به‌پێی مادده‌ی هه‌فتا وشه‌شی – چواره‌می ده‌ستووری عێراق، به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و كابینه‌ی حكومی بۆ پێش كێش بكه‌م، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بروای نوێنه‌رانی گه‌ل بده‌ست بێنین و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێش له‌بواره‌كانی جێبه‌جێكردنی بكه‌ینه‌وه‌. 

     تیمی ویزاری ئێمه‌ به‌رپرسیاری خۆی هه‌ڵده‌گرێت له‌م قوناغه‌دا كه‌جیهان گۆرانكاری و ململانێی سیاسی و ئابووری گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت، كه ‌ڕكمانی" ته‌حه‌دی" نوێ بۆ وڵاته‌كه‌مان زیاد ده‌كات كه‌خۆی له‌به‌ر قه‌یرانه‌ له‌سه‌ر یه‌ك كه‌له‌كه‌بووه‌كان ده‌ناڵێت كه‌كاریگه‌ریه‌كی  زیاتری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی وژینگه‌یی هه‌یه‌. 

     ئێمه‌ سۆز وپه‌یمانێكی راست ودروست به‌گه‌له‌ مه‌زنه‌كه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین كه‌هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان به‌گه‌ردێخین له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ڵگرتنی ئه‌م كاریگه‌ریه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌گیانێك كه‌شایسته‌ی ئازایه‌تی عێراقییه‌كان بێت. 

      سه‌ركه‌تنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت په‌یوه‌سته‌ به‌بروابوونی ئێمه‌ كه‌عیراقییه‌كان به‌جیاوازی بیروباوه‌ر و ئاراسته‌كانیه‌وه‌، هه‌موویان كوڕی به‌ڕێزی عێراقی خۆشه‌ویستمانن، كۆبوونه‌وه‌یان له‌ده‌روبه‌ری ئێمه‌ ، ده‌بته‌ هۆی دروستكردنی بنه‌مایی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی داهاتووی ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و كرانه‌وه‌ به‌روویی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان، ئه‌وجا چ ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌حكومه‌ت یان نا.  


    هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هاوكاریه‌كی تۆكمه‌ له‌نێوان ئێوه‌ و تیمی وه‌زرای ئێمه‌ كه  ‌رۆڵێكی ته‌شریعی و چاودێری ئه‌وها گه‌ره‌نتی بكات كه شایسته‌ی ‌گه‌له‌كه‌مان بێت. كه‌له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ئه‌مانه‌تێكی نوێنه‌رایه‌تیمان پێكه‌وه‌ هه‌ڵگرتووه‌. 

     پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ هاوكار بین بۆ پێشخستنی كار و كاریگه‌ری ده‌سته‌كانی چاودێری ده‌وڵه‌ت، وبه‌هێزكردنی تواناكانی رۆژنامه‌گه‌ری نیشتیمانی ئازاد بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ببێنێت. 


      حكومه‌تی ئێمه‌ ردژه‌ له‌سه‌ر زیادكردنی توانا و كاره‌كانی حكومه‌ته‌ ناوخۆییه‌كان، هه‌روه‌كو له‌سیسته‌می فیدراڵیدا هاتووه‌ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌ بۆ ئه‌و پرسانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌چوار چێوه‌ی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی ماف و ئه‌ركه‌كان ، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتكردن و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا هه‌روه‌كو له‌ده‌ستووردا هاتووه‌. 


      په‌تای گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی گرتوته‌وه‌، له‌په‌تایی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره‌، هۆكاریش بوونی ژماره‌یه‌ك له‌كێشه‌ ئابوورییه‌كانه‌، له‌گه‌ڵ لاوازكردنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و زیاتربوونی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان، بۆیه‌ به‌رنامه‌ سیاسییه‌كه‌مان ریكارێكی توند وپێویست بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ له‌خۆی ده‌گرێت. 


      ئێمه‌ رژدین له‌سه‌ر بیناكردنی ئابووریه‌كی به‌هێزی عێراقی كه‌بتوانێت گۆرانكاری جۆری له‌خزمه‌تگوزاریه‌كان بكات، و ده‌رفه‌تی زۆری كار به‌رپا بكات و ده‌رگا به‌روویی وه‌به‌رهێنان بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداربێت له‌به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتنی ئالوگۆر بۆ سه‌روه‌ری.


      تیمی ویزاریمان كۆمه‌ڵێك له‌بنه‌ماكان جێبه‌جێ ده‌كات بۆ كاركردن له‌بیناكردنی ئابووریه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌عێراقییه‌كان بكات له‌ئێستا و ئاینده‌دا، كه‌ بریتین له‌: 


        راگرتنی ئه‌و ره‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ی كه‌كه‌رته‌ جیاجیاكانی گرتوته‌وه‌. 


        پاڵپشتیكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی ته‌واو نه‌كراوه‌ و پرۆژه‌ نوێیه‌كان، كه‌راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌پێش كێشیان ده‌كرێت هه‌یه‌. 


      رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و هاوكاریكردنی كه‌مده‌رامه‌ته‌كان. 


      گۆرانكاری به‌قوناغ له‌ئابووریه‌كی پشت به‌ستوو به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ به‌رێگای نوێكردنه‌وه‌ی كاری ئابووری له‌چوار چێوه‌ی چاودێری حكومه‌ت بۆ بزوێنه‌ری ئابووری كه‌پشت به‌وه‌به‌رهێنان و داهێنانی تواناكانی گه‌نجه‌كان ده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌كتیڤكردن و دورستكردنی كۆمپانیا بچووك و ناوه‌نده‌كان له بواری ‌كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و خزمه‌تگوزاری ژینگه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاره‌ها ده‌رفه‌تی كار به‌ده‌وڵه‌ت بدات و گه‌شه‌ به‌وه‌ربه‌هێناین ناوخۆیی و جیهانیش بكات. 


      دروستكردنی گۆرانكاریه‌كی جۆری له‌شاره‌زایی و سه‌روماڵی مرۆیی و تواناكانی ده‌زگاكان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاستی گۆرانكاریه‌ زۆره‌كانی  ته‌كنۆلۆژیا بگه‌ین له‌هه‌موو بواره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئابووری و وزه‌ و ژینگه‌. 

        كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا بۆ په‌سه‌ندكردن و پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به‌وه‌ربه‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ئابووری هاوچه‌رخ گونجاو بێت. 


      سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌جیهان كه‌به‌هه‌مان ره‌وشی عێراقدا تێپه‌ریون.      


     خوای گه‌وره‌ سامانێكی زۆری به‌عێراقی به‌خشیوه‌، گرنگترینیان وزه‌ی مرۆیی داهێنه‌ره‌، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌ستپێكردنه‌ به‌وه‌به‌رهێنانی ئه‌م وزه‌یه‌ و پێشخستنی به‌تایبه‌تی رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی عێراق گه‌نجه‌ كه‌شایسته‌ن رۆڵێان هه‌بێت له‌بیناكردنی وڵات و سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایه‌كانینان. 


     یه‌كه‌مین به‌رنامه‌كه‌مان بایه‌خدان به‌گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانه‌ بۆ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان له‌دوای ته‌واوكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی گه‌راندنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بایه‌خ به‌مافی مرۆڤ و پێگه‌یاندنی ئافره‌تانیش ده‌ده‌م. 


      حكومه‌ته‌كه‌مان ئه‌ركی چاودێری پێویست و پشتگیری ته‌واو بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان وهێزه‌ ئه‌منییه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌بێت به‌هه‌موو ناوه‌كانیه‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌وان گه‌ره‌نتی ئاشتی ناوخۆیی و ئارامی وڵات و جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسان. 


       حكومه‌ته‌كه‌مان بروای وایه‌ كه‌پێگه‌ی ستراتیژی عێراق و پێگه‌ی هه‌رێمایه‌تی و كاریگه‌ری ئابووریه‌كه‌ی له‌جیهان، مافی ئه‌وه‌ی پێده‌دات كه‌رۆڵێكی گه‌وره‌ بگرێت وده‌ربرین له‌پێگه‌ی خۆی بكات و باشترین په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئالوگۆڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عه‌ره‌بی و دۆستی هه‌بێت.   


      سوپاسی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌كه‌م و سۆز وپه‌یمان به‌گه‌لی مه‌زنی عێراق ده‌ده‌م، له‌سه‌روویی هه‌مووان مه‌رجی باڵای ره‌شید، وپه‌یمانیان پێده‌ده‌م كه‌هاوكاری گه‌لی عێراق بم له‌هه‌ر شوێنێكی عێراقی خۆشه‌ویستمان.