وەزارەتی ژینگە: پڕۆژە هاوبەشەكان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە

ناوخۆ
  • 27-10-2022, 16:36
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی كاروباری مین لە وەزارەتی ژینگە پێاوانەكردنی  ناوچە  كە ژینگەی پیس بووە و دوای ئەوە پاككرایەوە لە عێراق دیاركرد.
    زافەر مەحمود خەلەف، بەڕێوبەری گشتی بەشی كاروباری مین لە وەزارەتی ژینگە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕاگەیاند، "ڕووبەری پیسبووی پارێزگای نەینەوا زیاتر لە 30 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لەكاتێكدا ناوچە پاككراوە زیاتر لە 399 كیلۆمەتر چوارگۆشە بووە".
    خەلەف وتیشی، "كارەكان لەسەر بنەمای پاككردنەوەی ناوچە مەترسیدارەكانی پارێزگاكەیە، لە ئەگەری تەواوبوونی ناوچە پیسبووەكان، دەچێتە ئەو ناوچانەی پێشتر پاك نەكراونەتەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆی گشتی ژینگە پیسبووەكان لە ناوچەكانی باشوور دەگاتە ١١٨٩ كیلۆمەتر چوارگۆشە، زۆرینەی ئەم ڕووبەرە پاككراوەتەوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ڕووبەری لەژێر كاركردندا دەگاتە زیاتر لە ٣٥٩ كیلۆمەتر چوارگۆشە".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەشەكە پڕۆژەی پێشكەش بە وەزارەتی پلاندانان كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوون لە وڵاتەكەدا، و لەسەری ڕێككەوتن.