به‌غدا ـ INA ـ حارس عه‌باس
هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی (NATO) ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه باسی له‌ئه‌ركه‌یه‌كی له‌عێراقی و ئاستی هاوكاری له‌نێوان نێردراوه‌كه‌ی و حكومه‌تی كرد، هه‌روه‌ها چه‌مكی ستراتیژی نوێی هاوپه‌یمانی ناتۆ و كار و ئه‌ركی له‌عێراق روونیكرده‌وه.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ كاروباری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تۆماس كۆڤۆس له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌ته‌واوه‌تی پێگیره به‌كاره‌كانی له‌عێراق به‌تایبه‌تی نێردراوه‌كه كه‌به ((NMI ناسراوه و ئێستا له‌لایه‌ن جه‌نه‌راڵێكی ئیتاڵی به‌ناوی جیۆڤانی ئیانۆچی به‌رێوه‌ده‌بدرێت.
كۆڤۆس وتی" نێرده‌ری ناتۆ له‌عێراق له‌بنه‌ره‌تدا بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه، راسته ئه‌م نێردراوه كاری راوێژكاریه نه‌ك شه‌ڕكردن به‌ڵام هاوكاری عێراق ده‌كات له‌بیناكردنی ده‌زگا و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه زیاتر به‌رده‌وامیان هه‌بێت و زوڵاڵ و گشتگیری و ئه‌كتیڤ بن، وعێراقییه‌كان بتوانن سه‌قامگیری له،لاتی خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن و شه‌ڕی تیرۆر بكه‌ن و رێ له‌گه‌رانه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی تیرۆرستی داعش بگرن.
كۆڤۆس جه‌ختی كرده‌وه كه‌ئه‌ركی ناتۆ له‌عێراق كه‌له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق بووه له‌ساڵی 2018 شه‌ڕكردن نییه به‌لام راوێژكاریه بۆ بیناكردنی توانا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هاوكاریكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و گشتگیرتر و زوڵاڵتر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌خۆیان سه‌قامگیری وڵات بپارێزن و شه‌ڕی تیرۆر بكه‌ن و رێ له‌گه‌رانه‌وه‌ی داعش بگرن.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه بۆ به‌جه‌ستهێنانی ئه‌م ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه، نێرده‌ی ناتۆ راوێژكاری و ئامۆژگاری به‌به‌رپرسانی به‌رگری و ئه‌منی عێراقی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و نوسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌منی نه‌ته‌وه‌ی و سه‌نته‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نیشتیمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات، هه‌روه‌ها راوێژكاری به‌ده‌زگای سه‌ربازی فێركاری و پیشه‌یی له‌به‌غدا.