سەرۆك كۆمار تاكید لەسەرپتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كوێت دەكاتەوە

سیاسی
  • 27-10-2022, 14:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دانی عێراق بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كوەیت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  بڵاویكردەوە، كە "سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە تاریق عەبدوڵڵا ئال فەرەج باڵیۆزی دەوڵەتی كوێت لە عێراق كرد.
     سەرۆكی كۆمار سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراستەی لایەنی كوەیتی كرد بەرامبەر ئەو پەیامە پیرۆزباییەی كە بەبۆنەی دیاریكردنی سەرۆك كۆمارەوە پێشكەشكرا.هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە ئەمیری دەوڵەتی كوەیت، شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح، و شازادەی جێنشین، شێخ مەشعەل ال حمد الجابر ئەلسەباح".
    جەختیشیكردەوە، "پەرۆشی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یەكتر، و بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو گەلی برا بكات".
    لە بەرامبەردا باڵیۆزی كوێت "ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چەسپاندنی هاوكارییە هاوبەشەكان بە شێوەیەك دەربڕی كە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق و كوێت بەدی بهێنێت".