سەرۆكی كۆمار جەخت لە گرنگی رۆڵی یاسادانان و چاودێریی پەرلەمان و بەدیهێنانی ئاواتەكانی هاوڵاتیان دەكاتەوە

سیاسی
  • 27-10-2022, 13:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    عەبدول لەتیف جەمال رەشید سەرۆكی كۆمار ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی لە گرنگیی رۆڵی یاسادانان و چاودێریی پەرلەمان و بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتیان كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە راگەیندراوێكدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆكی كۆمار، لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە ئەندامێكی پەرلەمان، مستەفا سەنەد كرد"، ئاماژەی بەوەدا كە "سەرۆكی كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پیرۆزبایی و هەستە بەخشندانەی كە لەلایەن ئەندامی پەرلەمان مستەفا سەنەدەوە دەربڕدرا بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمار و مومارەسەی بەرپرسیارێتیەكانی".
    سەرۆكی كۆمار جەختی كردەوە، "گرنگیی رۆڵی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە یاسادانانی یاسا پێویستەكان بۆ ئاسانكاری لە كاری دەوڵەت و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان".
    ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، جەختیشی كردەوە "پێویستی هەوڵی هاوبەش و هاوكاری دەسەڵاتداران بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای پەیوەندیدار بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان".