ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: دەردانی گازی CO2 لە جیهاندا لە ساڵی 2025دا دەگاتە لوتكە

جیهانی
  • 27-10-2022, 11:53
  • +A -A

    بەدواداچوونی -INA
    ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینی دەكات دەردانی گازە گەرمكەرەوەكان لە جیهاندا لە ساڵی 2025دا بگاتە ترۆپك، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئاكامی شەڕی ئۆكرانیا بازاڕی وزەی جیهانی گرتووەتەوە.
    هەروەها ئاژانسەكە لە راپۆرتی ساڵانەیدا بۆ ساڵی 2022 هۆشداریداوە لە روودانی “درز” لەنێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و وڵاتانی هەژاردا لە بوارەكانی وەبەرهێنان لە وزەی بێ كاربۆندا.
    بۆیە داوای “هەوڵی گەورەی نێودەوڵەتی” دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە نیگەران ئامێزە.
    ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە هۆشدارییەكە لەكاتێكدایە بڕیارە كۆنگرەی لایەنە نێودەوڵەتییەكانی ئاووهەوا (كۆب 27) لە 6ی تشرینی دووەمی داهاتوو تا 18ی هەمان مانگ لە شەرم شێخ-ی میسر بەڕێوەبچێت.