بەدواداچوونی -INA
زانایان دەڵێن، بوونی كوڕ وا دیارە مێشكت خێراتر پیر دەكات، بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە بەمدواییە ئەنجامدراوە.
توێژینەوەیەك لەسەر زیاتر لە 13 هەزار كەس كە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیە لە ئەمریكا دەریخستووە ئەو دایك و باوكانەی لانیكەم یەك كوڕیان هەیە خێراتر تووشی دابەزینی ئاشتی هۆشیاری دەبن بە بەراورد بەوانەی كوڕیان نییە. ئەوانەی زیاتر لە كوڕێكیان هەبووە، خێراتر لەوانەی كە تەنها كچیان هەبوو، توانا هۆشیارییەكانیان لەدەستداوە.
توێژەران كە خەڵكی ئەمریكا و كۆماری چیكن، لێكۆڵینەوەیان لە هۆكاری كاریگەرییەكە نەكردووە، بەڵام بەپێی پێشبینی ئەوان رەنگە لەبەر ئەوە بێت كە كچان لە تەمەنی گەورەتردا زیاتر گرنگی بە دایك و باوكیان دەدەن و پاڵپشتی سۆزدارییان پێشكەش دەكەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەگەڵ تەمەنیاندا تەندروست بمێننەوە.
هاوكات ئەوانەی منداڵیان هەیە رەنگە ئەگەری ژیانێكی تەندروستیان كەمتر بێت.
بۆ نموونە توێژینەوەكان دەریدەخەن كە باوكانی كچان كەمتر تووشی كحول و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و جگەرەكێشان دەبن – لە كاتێكدا دایكانی كوڕان زیاتر كێشیان زیاترە.
تیمەكە لە زانكۆی چارڵز لە پراگ و زانكۆی كۆڵۆمبیا لە نیویۆرك پێكهاتووە، زانیارییەكانیان بۆ توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 30 هەزار كەسی سرووی 50 ساڵ و هاوسەرەكانیان كۆكردووەتەوە.
لەم بەشەی توێژینەوەكەدا نزیكەی 13 هەزار و 222 دایك و باوك بۆ ماوەی 14 ساڵ چاودێریی كراون.
ئەنجامەكان كە لە گۆڤاری توێژینەوەی دەروونیدا بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە كە ئەو باوكانەی لانیكەم یەك كوڕیان هەیە، رێژەی دابەزینی ئاستی هۆشدارییان خێراترە لە چاو ئەو باوكانەی كوڕیان نییە.
خێرایی دابەزینی ئاستی دەروونی بۆ هەردوو دایك و باوكەكە هاوشێوە بوو.
توێژەران ئاماژەیان بەوە كردووە كە كاریگەرییەكان “كەم بوون بە بەراورد بە دابەزینی گشتی بە تێپەڕبوونی كات”.
شیكاریی كاترین وۆڵف و تیمەكەی دەریانخستووە كە دابەزینی توانا دەروونییەكانی دایك و باوك خێراترە ئەگەر چەند كوڕێكیان هەبێت، بە بەراورد بەو باوكانەی كە تەنها كچیان هەبووە.