بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات كە سبەینێ دەستپێدەكات.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عێراق ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە سەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو رۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی باكوور و باشوور نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو”.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای رۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە رۆژی پێشوو كەمێك كەم دەبنەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە پلەی گەرمای رۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ باران.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین كە هەندێك جار هەورە تریشقە دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو، و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێت”.
وە ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی پێشوو دادەبەزێت
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی كەشناسی بڵاویكردووەتەوە: