بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆییدا كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 146 هەزار و 100 دینار بووە، لەكاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 146 هەزار و 000 دینار بووە.
بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە ( 1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتی (1470) دینارە.