بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆكی كۆمار بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتەكەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی فیدراڵی كۆماری نەمسا كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆمار، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی فیدراڵی كۆماری نەمسا كردووە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی نەمسا”.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكە:
سەرۆكی بەرێز ئەلێكساندەر ڤان دێر بێلێن
سەرۆكی فیدراڵی كۆماری نەمسا
بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی دۆستەوە، خۆشحاڵم بە گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای تەندروستی باش و سەركەوتن بۆ دەخۆازم، هەروەها بۆ گەلی دۆستی نەمسا پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر پێشكەش بە جەنابی بەڕێز دەكەم.
هیوادارین، لەم بۆنە خۆشەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكەمان زیاتر گەشە بكات و لە بوارە جیاوازەكاندا خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشە باڵاكانی هەردوو وڵات و گەلە دۆستەكەمان بكات.