هەولێر - INA- زیاد سەعدی
بۆ ماوەی هەشت رۆژ لەسەر یەك لەپاڵەوانیەتی شەترەنجی وڵاتانی عەرەبی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا،هەردوو داوەری نێودەوڵەتی كورد پشتیوان ئەحمەد شێخ ئەحمەد و دكتۆرە ئیمان ئەكبەر محەمەد بە باشترین داوەرانی پاڵەوانیەتییەكە دەست نیشانكران.
سەبارەت بەو دەستكەوتە نایاب وكەم وێنەیە پشتیوان ئەحمەد شێخ ئەحمەد لەلێدوانێكی تایبەتی بۆ ئاژانسی هەوالی عێراق (INA) راگەیاند وگوتی : سوپا بۆ خوای گەورە من و ئیمان خان بەهەوڵ وماندوو بوونێكی زۆر بۆ ماوەی هەشت رۆژ لەسەریەك و زۆرترین وقورسترین یارییەكانمان بەرێوەبرد وتوانیمان لەباشترین داوەرانی پاڵەوانیەتی شەترەنجی عەرەبی لە وڵاتی سوریا دەست نیشان بكرێین.
پشتیوان هەروەها گوتی : زۆرجاران دەبینین و دەبیستین وبگرە راستیەكی حاشا هەڵنەگرە ،كە پشكی شێر لە میدال وسەركەوتنەكان بۆ یاریزانەكانە،لە میدیاكان و لەنێو بەشێك لە میدیاكارانی وەرزشیش ئاگاداری سەركەوتنەكانی داوەر و ئیدارەكان نەبووینە،بۆیە وەرزش سەركەوتن وشكستەكان بەیەكەوە بەندە،من ئومێد دەكەم لەرووی راگەیاندنیش گرنگی ئەم تەوەرە هەستیار و كەم كارلەسەركراوە بكرێت،چونكە وەرزش جوانیەكەی بەیەكەوەبین لە شكست وسەركەوتن.
لەكۆتایی داوەری شەترەنجی نێودەوڵەتی پشتیوان گوتی : نابێت رۆڵی سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد و هەموو ئیدارە بەگشتی و یەكێتی شەترەنجی عێراق لەبیربكەین بۆ پاڵپشتی ئەوان كە لەمن وئیمان خانیان كرد وتوانیمان ئەنجامی بەرچاو و شایستە بۆ وڵات بەدەست بێنین.